له ڕۆژانی ڕابردوودا، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی بۆكان به ناوی بێهرووز فه‌رهه‌نگ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
بێهرووز فه‌رهه‌نگ دووكانی به‌رگدووری هه‌یه و ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، پاش هێرشی ئیداره‌ی ئیتلاعات بۆ سه‌ر دووكانه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه له شاری ورمێ ڕاگوێزرا. شایانی باسه كه هێزه‌كانی ڕژیم مۆبایلی ئه‌و هاووڵاتیه‌یان زه‌وت كردووه و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی له‌به‌رده‌ست دا نییه.