کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیه‌ك له‌ شاری سنه‌

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیه‌ك له‌ شاری سنه‌ 2

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی به‌ ناوه‌كانی سه‌یوان غه‌فووری خه‌ڵكی دیوانده‌ره‌ و شاهین عه‌لیپور خه‌ڵكی ڕه‌وانسه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌، سه‌یوان غه‌فووری، خه‌ڵكی گوندی قوجه‌ری سه‌ر به‌ شاری دیوانده‌ره‌ و دانیشتووی شاری سنه‌، له‌ یه‌كێك له‌ شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌ به‌ توندووتیژیه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌. هه‌مان ڕۆژ له‌ شاری ڕه‌وانسه‌ر، گه‌نجێك به‌ ناوی شاهین عه‌لیپور به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه‌. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و دوو شارومه‌نده‌ له‌به‌رده‌ست دا نییه‌.