کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیه‌ك له‌ شاری ورمێ

به‌یانی چوارشه‌ممه‌ ٢ی جۆزه‌ردان، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی ورمێ به‌ ناوی “سه‌ید زاهد موسه‌وی” ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌یانی چوارشه‌ممه‌ هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر ماڵی “سه‌ید زاهد موسه‌وی” له‌ گوندی “عه‌بدی به‌یگ”ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی سۆما و به‌رادۆستی ورمێ و وێڕای شكاندنی درگا و په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ كه‌لووپه‌لی نێو ماڵه‌كه‌یان زه‌وت كردووه‌ و سه‌ید زاهدیان به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ور و نه‌خشی گاردی ساحیلی یۆنان له‌ مه‌رگی په‌نابه‌ران

-

گیانله‌ده‌ستدانی ١٠ كه‌س به‌ ده‌رمانی دیالیزی به‌رهه‌مهێنراوی ئاستانی قودسی ڕه‌زه‌وی

-

سه‌پاندنی سزای زیندانی نوێ به‌سه‌ر نه‌رگس محه‌ممه‌دی

-

بانگكرانی مه‌سعوود فه‌رهیخته بۆ دادسه‌رای كه‌ره‌ج

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چه‌ند چالاكی مه‌ده‌نی له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی دارووگه‌ر

-