کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیه‌ك له‌ شاری بۆكان

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٢ی خاكه‌لێوه‌، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی گوندی “ئووچ ته‌په‌”ی سه‌ر به‌ شاری بۆكان به‌ ناوی “مووسا جه‌لیلیان” له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “مووسا جه‌لیلیان” به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و له‌ ده‌روه‌ی ماڵ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌. ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣٠ی خاكه‌لێوه‌، ئیداره‌ی ئیتلاعات له‌ په‌یوه‌ندییه‌ك ته‌له‌فوونی دا به‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ مووسا له‌ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌ دایه‌. شایانی باسه‌ كه‌ “مووسا جه‌لیلیان” له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر بێبه‌ش و هێشتا هۆكاری به‌ندكرانی ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ئاشكرابوونی پلانی تیرۆریستی حه‌ماس له‌ ئاڵمان

-

داخستنی ئۆتووبانی به‌نده‌ره‌كانی شیلی له‌لایه‌ن كرێكارانی ناڕازی

-

ڕیزگرتن له‌ یادی مێهرشاد شه‌هیدی نژاد له‌ ئه‌راك

-

خه‌باتی ڕۆژانه‌ی ژنانی ئێران دژبه‌ حیجابی ئیجباری

-

ئیدامه‌ی مانگرتنی زێڕفرۆشان له‌ مه‌شهه‌د

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی فه‌زای سه‌وز له‌ شاره‌داری تاران

-