به‌یانی سێشه‌ممه ٢٦ی به‌فرانبار، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوی “یێهزاد محه‌ممه‌دی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “قرۆچاوه”، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی “بێهزاد محه‌ممه‌دی” و ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه. هه‌ر له‌و پێوه‌ندیه‌دا، به‌یانی سێشه‌ممه شارومه‌ندێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی گووندی “خراپه”ی پیرانشار به ناوی “سه‌لاح عوسمانی” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ڕفێندرابوو.