ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی به‌فرانباری ١٤٠٢، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی سنه به ناوی “ئارمان منبه‌ری” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی حكوومه‌ت له شاری سنه به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردۆته سه‌ر شوێنی كاركردنی “ئارمان منبه‌ری” و ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئارمان، به‌دوداچوونه‌كانیان تا به ئه‌مڕۆ بێ ئاكام بووه و هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی كوڕه‌كه‌یان نییه.