ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی به‌فرانباری ١٤٠٢، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی گوندی “عه‌لی ئابادی” سه‌ربه شاری نه‌غه‌ده به ناوی “محه‌ممه‌د جوخور(ئه‌مینی فه‌ر)” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی ئه‌و هاووڵاتیه و وێڕای بێڕێزی به بنه‌ماڵه‌كه‌ی، “محه‌ممه‌د ئه‌مینی فه‌ر”یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و هاووڵاتیه پاش ڕفاندن بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمی گوازراوه‌ته‌وه و هێشتا هۆكاری به‌ندكرانی ڕوون نییه.