به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، شارۆمه‌ندێكی خه‌ڵكی شاری نه‌غه‌ده به ناوی “عوسمان قادری” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازرایه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی حكوومه‌ت به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی “عوسمان قادری” و ئه‌و هاووڵاتیه‌یان به توندووتیژیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی عوسمان تا به ئه‌مڕۆ بێ ئاكام بووه و كه‌سوكاری نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.