له ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی نه‌غه‌ده به ناوی “سه‌لام ئازه‌ری” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی نه‌غه‌ده به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردۆته سه‌ر شوێنی كاری “سه‌لام ئازه‌ری” و ناوبراویان به توندووتیژیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. شایانی باسه كه هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و شارۆمه‌نده هێشتا ڕوون نییه و بنه‌ماڵه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.