ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی بانه بە ناوی “سەعدوڵڵا شاپەرەست” تەمەن ٣٠ ساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه دەستبەسەر کرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌كانی شاری بانه به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردۆته سه‌ر “سەعدوڵڵا شاپەرەست” و ئه‌و شارۆمه‌نده‌یان به لێدان و تووندووتیژیهوه ڕفاندووه. شایانی باسه كه هێشتا هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و هاووڵاتیه ڕوون نییه و چاره‌نووسی به نادیاری ماوه‌ته‌وه.