به‌یانی پێنجشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانی به ناوی “شادمان محه‌ممه‌دی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، “شادمان محه‌ممه‌دی” ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له شاری سه‌لاسی باوه‌جانی به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. ناوبراو له چالاكانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بووه و پێشتر له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێكرابوو.