له ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی بۆكان به ناوی “ئاسۆ كه‌ریمی” ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ گوزراوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئاسۆ كه‌ریمی” ٢٠ ڕۆژ له‌وه‌پێش له‌لایه‌نی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه له شاری بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه له شاری ورمێ گوازراوه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا هۆكاری به‌ندكران و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌ی ئه‌و لاوه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه ڕوون نییه.