سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٢٤ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی “لالیخان نیک نیا”، خەڵکی گوندی “هەکی” سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ، لەلایەن هێزەكانی حكوومه‌ته‌وه دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزەکانی ڕژیم بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی “لالیخان نی‌ك نیا” و ناوبراویان به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” لە پێش چاوی هاوسەرەکەی بە ناوی “سەرباز نیک نیا” دەستبەسەر کردووە. تاكاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و هاووڵاتیه له‌به‌رده‌ست دا نییه.