شه‌وی پێنجشه‌ممه ٢٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی گوندی “كۆسه كارێز”ی سه‌ر به شای مهاباد له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، زیاتر لە ٣٠ کەس لە هێزەکانی ڕژیم بەبێ نواندنی به‌ڵگه‌ی قه‌زایی، هەڵیانکوتاوەتە سه‌ر ماڵی “سیاوه‌ش ڕوزخون” و ناوبراویان به لێدان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و هاووڵاتیه پێشینه‌ی چالاكی سیاسی هه‌یه به‌ڵام ئه‌مجاره هۆكاری به‌ندكرانی ڕوون نه‌بووه و زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ست دا نییه.