کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیك له‌ شاری دێولان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیك له‌ شاری دێولان

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی گوڵان، شارۆمه‌ندێكی خه‌ڵكی شاری دێولان به‌ناوی “ئارمان نه‌سرپوور” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئارمان نه‌سرپوور” به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌ كراوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ “ئارمان نه‌سرپوور” له‌ ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم بریندار كرابوو.