ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، “ئەرسەلان ڕەسووڵی عەمارلوویی”، هاووڵاتی كوردی خه‌ڵكی گوندی “ماشیان”ی سه‌ر به كلارده‌شت، پاش بانگ‌كران بۆ لقی جیبه‌جێكاری سزاكانی ئه‌و شاره، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی نه‌وشه‌هر گوازرایه‌وه.
“ئەرسەلان ڕەسووڵی عەمارلوویی”، پێشتر لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕژیم به تۆمه‌تی “بێڕێزیكردن به خامنه‌یی” به شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرابوو. به‌پێی زانیارییه‌كان، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ماوه‌ی به‌ندكرانی ئه‌و نووسه‌ره‌ی بۆ مانه‌وه له مه‌زرایێكی كلارده‌شت گۆڕاوه. ناوبراو هەتا ئێستا چەندین کتێبی لەژێر ناوی “هەستانەوە”، “بەربوونەوەی ٥٧”، “قوتابی تەمبەڵ”، “گەڕانەوە لە قیامەت”، “موناجاتی سەرگالیش” و “مامۆستای قوتابخانە”ی بڵاوکردووەتەوە.