کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی نوور زوهەیر جاسم له‌ به‌غدا

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی نوور زوهەیر جاسم له‌ به‌غدا 1

 

رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، وەزیری ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، یەکێک لە تۆمەتبارەکانی دزینی ٢.٥ ملیار دۆلارەکەی بانکی “ڕافیدەینی” عێراق لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌.

عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە:”هێزێكی تایبەتمان لە وەزارەتی ناوخۆوە ڕەوانە كرد بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی (نوور زوهەیر جاسم) لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، لەکاتێکدا هەوڵی دەدا بە فڕۆکەیەکی تایبەت وڵات بەجێبهێڵێت.