ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی خاكه‌لێوه، موعه‌لیمان، خوێندكاران و فه‌رمانبه‌رانی پارێزگای سلێمانی ده‌ستیان له كار كێشا و له‌سه‌ر شه‌قام خۆپێشاندانیان كرد به‌ڵام چه‌ند كه‌سیان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
خوێندكاران، موعه‌لیمان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی له پارێزگای سلێمانی له ئاست نه‌دانی ده‌رماڵه و مووچه ناڕازین و بڕیاری بایكۆتی ده‌وام و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان داوه. ڕۆژی ڕابردوو ناڕازیان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری پێدانی داخوازییه‌كانیان بوون، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كرده سه‌ریان و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.