کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “موستەفا حەمدی” له‌ شاری سه‌قز

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی موستەفا حەمدی له‌ شاری سه‌قز 1

ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خاکەلێوە، “موستەفا حەمدی”، بەڕێوەبەری کەناڵی “پورسمان”ی سەقز، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە تالاری میلادی ئەو شارە دەستبەسەر کرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، دەستبەسەرکرانی “موستەفا حەمدی” بە تۆمەتی “چالاکیی تەبلیغی دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران” بووە و ناوبراو بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. “موستەفا حەمدی”، پێشتر لەلایەن دادگای ئینقلابی سه‌قزه‌وه‌ سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو كه‌ زۆرترین سزا واته‌ ١٦ مانگی بۆ جێ بێبه‌جێ ده‌كرێت.