ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی مانگی گوڵان، لاوێكی وه‌رزشوانی خه‌ڵكی شاری سنه به‌ناوی “موختار به‌همه‌نی” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “موختار به‌همه‌نی” له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا”ش ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو به‌ڵام ئه‌مجاره ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به شێوه‌ی ناسروای دەزگا ئەمنییەتیەکان ئه‌و لاوه وه‌رزشوانه‌ی به هۆكارێكی نادیار ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه كردووه.