له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم لاوێكی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵی خه‌ڵكی كرماشانیان به‌ناوی “مه‌سعوود ته‌به‌ری” به لێدان و ئازاراوه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئه‌و لاوه‌یان له نزێك ویزگه‌ی میترۆی “سه‌تاری” تاران به لێدان و ئازاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌سه‌ختی برینداریان كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه “مه‌سعوود ته‌به‌ری” پێشتر و له‌مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ له‌كاتی خۆپێشاندانه‌كانی كرماشان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرابوو