له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، “سدیق ڕه‌حمانی” كرێكاری وه‌رزی خه‌ڵكی گوندی “ئاوێهه‌نگ” و دانیشتووی شاری سنه، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی پووشپه‌ڕ، “سدیق ڕه‌حمانی” به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه ڕۆژی ١٧ی پووشپه‌ڕ سه‌ردانی ناوه‌نده ئه‌منی و قه‌زاییه‌كانی شاری سنه ده‌كه‌ن و له‌وێ پێیان ده‌ڵێن: “سدیق ڕه‌حمانی” ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی پووشپه‌ڕ ده‌ستبه‌سه‌ر و ئێستا له گرتووخانه‌ی شارامفه‌ری سنه دایه.