له ڕۆژانی ڕابردوودا، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شه‌هریاری تاران به ناوی “كاوه ئه‌میری” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندان گوازرایه‌وه.
“كاوه ئه‌میری” له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به دانانی بارمته ئازاد كرا. ناوبراو مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ و هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” بۆ جارێكی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به ٨ مانگ زیندان مه‌حكووم كرا.