کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “فه‌خره‌دین ئیبراهیمی” له‌ شاری ورمێ

ڕۆژی دووشەممە ١٤ی خاکەلێوە، “فەخرەدین ئیبراهیمی”، کوڕی “مەحیەدین ئیبراهیمی”، زیندانیی سیاسیی لەسێدارەدراو پاش ڕۆیشتن بۆ لقی ٩ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ورمێ لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر کرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “فەخرەدین ئیبراهیمی” ڕۆژی ٧ی خاکەلێوە بە تۆمەتی “شکاندنی درگای پاسەوانیی دادگای پێداچوونەوە”  بانگهێشتی لقی ٩ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ورمێ کرابوو و ڕۆژی دووشه‌ممه‌ بەمەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانه ئەمنیەتیەکانی ورمێ ڕاگوێزراوە. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ “فەخرەدین ئیبراهیمی” ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠١ ڕۆژێک پێش لەسێدارەدرانی باوکی لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر و ڕۆژی هەینی ٢٦ی ڕەشەمە پاش له‌سێداره‌دانی باوكی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا. کۆماری ئیسلامی لە ڕادەستکردنەوەی تەرمی “مه‌حیه‌دین” بە بنەماڵەکەی خۆی بوارد و تەرمەکەی لە شوێنێکی نادیاردا ئەسپەردەی خاک کرد.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ورمێ له‌ ئاست كه‌می نان

-

بایکۆتی فێستیڤاڵی حکوومه‌تی مۆسیقای لەیلاخ لەلایەن خەڵکی کوردستانەوە

-

بانگهێشتی “عوسمان ئیسماعیلی” چالاكی كرێكاری شاری سه‌قز بۆ دادگا

-

چوونه‌ كۆمای لاوێكی خه‌ڵكی دێهلۆڕان به‌هۆی ژاراویكردنی له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌

-

ناڕوونی چاره‌نووسی خوێندكارێكی خه‌ڵكی سنه‌ له‌ گرتووخانه‌ی ڕژیم

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی شومالی غه‌رب

-