کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شه‌ش هاووڵاتی له‌ بۆكان

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٤ی به‌فرانباری ١٤٠٢، شه‌ش هاووڵاتی خه‌ڵكی بۆكان به‌ ناوه‌كانی “مێهدی، ڕزگار و سه‌لاح ڕه‌حیمی ئازه‌ر”، “كه‌ماڵ خزری”، “كه‌ماڵ ناسری” و “ئه‌نوه‌ر قاسم پور” خه‌ڵكی گوندی “كانی ڕه‌ش” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و شه‌ش هاووڵاتیه‌ به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و “كه‌ماڵ خزری” و “كه‌ماڵ ناسری” پاش حه‌وت ساعه‌ت لێپرسینه‌وه‌ ئازاد كراون. هه‌روه‌ها “ئه‌نوه‌ر قاسم پور” و “سه‌لاح، ڕزگار و مێهدی ڕه‌حیمی ئازه‌ر” پاش دوو ڕۆژ لێپرسینه‌وه‌ له‌ گرتووخانه ئازاد كراون. شایانی باسه‌ كه‌ هێشتا هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و شه‌ش شارومه‌نده‌ ڕوون نییه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ئاگردانی پۆسته‌ری نوێنه‌رانی مه‌جلسی ڕژیم له‌ كوردستان و ئێران

-

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی “كاوه‌ سه‌ڕاف” كاسبكاری گیانبه‌ختكردووی سه‌رده‌شت

-

بەیاننامەی لاوانی شۆڕشگێڕی جوانڕۆ بۆ بایکۆتی هەڵبژار‏دنی ڕژیم

-

برینداربوونی ١٩ كۆڵبه‌ر له‌ سنووری نه‌وسوود

-

بانگهێشتی “سوونیا شه‌ریفی” بۆ دادگای ئاودانان

-

ئاگرگرتنی بازاڕای تاناكۆرای هه‌ولێر و ژاراویبوونی ٢٠ كه‌س

-