له ڕۆژانی ڕابردوودا، شه‌ش هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه، مه‌ریوان، ئیلام و دیوانده‌ره به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چەند ڕۆژ له‌وه‌پێش هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی سنه بە ناوی “کامیار خالقپەنا”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە به‌بێ هۆكار دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی مه‌ریوان به ناوی “موختار ده‌ستوم” خێزاندار و خه‌ڵكی كانی دینار له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. هه‌روه‌ها له شاری ئیلام سێ هاووڵاتی به ناوه‌كانی “سه‌جاد شه‌روه‌ندی”، “سینا ده‌لیری” و لاوێك كه پاشناوی “ئیبراهیمی”یه له هێرشی هێزه‌كانی یه‌كه‌ی تایبه‌تی فه‌راجا بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزران. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕاهێنه‌رێكی فووتباڵی خه‌ڵكی دیوانده‌ره به ناوی “كامران ده‌ستباز” به لێدان و ئازاره‌وه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و چاره‌نووسی نادیاره.