کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شارومه‌ندێك له‌ پیرانشار

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شارومه‌ندێك له‌ پیرانشار 1

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی پیرانشار به‌ ناوی “سه‌لاح سووری”، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی “سه‌لاح سووری”یان له‌ سێ ڕێیانی جه‌ڵدیانی پیرانشار ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ستیان به‌سه‌ر مۆبایل و كه‌لووپه‌له‌ شه‌خسییه‌كانی دا گرتووه‌. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌و‌اڵه‌،  زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و هاووڵاتیه‌ له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.