له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ ڕۆژنامه‌وان به ناوه‌كانی “هه‌ڵاڵه ناتێقه” و “نه‌سیم ته‌وافزاده” خه‌ڵكی ڕه‌شت و “شه‌قایق دێهقان” خه‌ڵكی تاران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “هه‌ڵاڵه ناتێقه” و “نه‌سیم ته‌وافزاده” ڕۆژنامه‌وان و چالاكی ژینگه‌پارێزن و پێشتریش چه‌ند جار بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ڕۆژی سێشه‌ممه هێزه‌كانی حكوومه‌ت به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ئه‌و دوو چالاكه مه‌ده‌نییه‌یان ڕفاندووه و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه‌كانی حكوومه‌ت له تاران هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی ڕۆژنامه‌وانێك به ناوی “شه‌قایق دێهقان” و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه‌ی، ناوبراویان له‌گه‌ڵ خۆیان بۆ شوێنێكی نادیار بردووه و ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌ندێك له كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كانی دا گرتووه.