له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو چالاكی مه‌ده‌نی له شاری زاهیدان به ناوه‌كانی “فه‌رزاد شه‌هبه‌خش” ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ و “عومران شه‌هبه‌خش” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ و چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی گیلان به ناوی “سه‌لمان نه‌زه‌رحه‌قیقی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده حكوومه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
شه‌وی سێشه‌ممه ١٧ی گه‌لاوێژ، “فه‌رزاد و عومران شه‌هبه‌خش” به بیانووی هه‌ڵگرتنی ماهواره و ده‌زگای ڕسیوه‌ر، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی زاهیدانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزران. هه‌روه‌ها “سه‌لمان نه‌زه‌رحه‌قیقی” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی گیلان كه ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر له سه‌ردانی مه‌زاری “ژینا ئه‌مینی” له سه‌قزی كردبوو، له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه به لێدان و ئه‌شكه‌نجه ڕفێندرا.