ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه ١٣ و ١٤ی جۆزه‌ردان، سێ چالاكی مه‌ده‌نی له شاره‌كانی تاران و ته‌ورێز به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌دهادی شه‌ریفی نه‌سه‌ب”، “محه‌ممه‌د عه‌بدی” و “تائیب لوتفی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، “محه‌ممه‌دهادی شه‌ریفی نه‌سه‌ب” و “محه‌ممه‌د عه‌بدی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه له شاری تاران، به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی ڕابردوو، یه‌كێك له لایه‌نگرانی یانه‌ی تۆپی پێی تراكتۆرسازی ته‌روێز به ناوی “تائیب لوتفی” له هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه گوازراوه‌ته‌وه.