ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، سێ چالاكی فه‌رهه‌نگیانی پارێزگای فارس به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌دعه‌لی زهحمهتكش”، “ئه‌فشین ڕه‌زمجویی” و “موژگان باقری” به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانیان به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “محه‌ممه‌دعه‌لی زهحمهتكش” و “ئه‌فشین ڕه‌زمجویی” به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “پێكهێنانی گرووپی نایاسایی بۆ تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی” هه‌ر یه‌كه‌وه به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوون، هه‌روه‌ها “موژگان باقری” به هه‌مان تۆمه‌ت له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه. دوو چالاكی دیگه‌ی فه‌رهه‌نگیان به ناوه‌كانی “عه‌بدۆلڕه‌زاق ئه‌میری” و “زه‌هرا ئێسفه‌ندیاری” به دوو ساڵ هه‌ڵگرتنی پێبه‌ندی ئهلهكترۆنی سزا دراون. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ١٣ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵیش “ئیره‌ج ڕه‌هنه‌ما” و “غۆڵامڕه‌زا غۆڵامی كه‌ندازی” له فه‌رمانداری شیراز و “ئه‌سغه‌ر ئه‌میرزادگان” له فیرووزئاباد له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی حوكمی پێنج ساڵ به‌ندكرانیان ڕه‌وانه‌ی زیندان كرابوون.