ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی گوڵانی ١٤٠٣، سێ چالاكی مه‌ده‌نی و خوێندكاری به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌دحسێن مۆحێبی زاده” خه‌ڵكی جۆوه‌ین، “میساق كووچ پیده” خه‌ڵكی نه‌وشه‌هر و “مۆته‌هه‌ره گوونه‌یی” خوێندكاری خه‌ڵكی تاران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “محه‌ممه‌دحسێن مۆحێبی زاده” پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران بۆ زیندانی سه‌بزه‌وار و “میساق كووچ پیده” به‌دوای ڕفاندنی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی نه‌وشه‌هره‌وه بۆ زیندانی ئه‌و شاره گوازراوه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، “مۆته‌هه‌ره گوونه‌یی” خوێندكاری ته‌علیق كراوی زانكۆی زانیاری پزیشكی تاران، پاش بانگ‌كران بۆ ئیتلاعاتی سپای پاسداران، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزراوه. له دوو هه‌واڵی دیكه‌دا، دادسه‌رای فه‌رهه‌نگ و میدیا بۆ ڕۆژنامه‌وانێك به ناوی “مه‌رزیه مهحموومدی” په‌روه‌نده‌سازی كردووه. ناوبراو پێشتر به ٢٤ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی و دوورخرانه‌وه بۆ شاری تۆربه‌ت جام مه‌حكووم كرابوو. هه‌روه‌ها، حوكمی ته‌علیقی “خه‌شایار سفیدی” خوێندكاری ده‌ركراوی زانكۆی هونه‌ری تاران له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌و شاره بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی دیكه درێژه كراوه‌ته‌وه.