له ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه ١٤ و ١٥ی ڕه‌شه‌مه، دوو چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی كرماشان به‌ناوه‌كانی “كاوه سه‌لیمی” و “مێهدی جه‌مشیدی” و لاوێكی خه‌ڵكی سه‌رابله‌ی ئیلام به‌ناوی “ئه‌مین ماهیگیر” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزران.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی مانگی ڕەشەممە، “کاوە سەلیمی”، چالاکی سیاسیی خەڵکی کرماشان لە ماڵەکەی خۆی دا لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندراوه و سه‌ركوتگه‌ران ماڵه‌كه‌یان پشكنیوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی دووشه‌ممه “مێهدی جه‌مشیدی” كرێكاری بیناسازی خه‌ڵكی كرماشان له كاتی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌ئاست ژاراویكردنی قوتابیان، له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كه‌ی زه‌وت كراوه. هه‌روه‌ها “ئه‌مین ماهیگیر” هاووڵاتی خه‌ڵكی سه‌رابله، ڕۆژی ڕابردوو له‌كاتی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژبه ژاراویكردنی قوتابیان له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازرایه‌وه.