کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی سنه‌، ئیلام و بۆكان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی سنه‌، ئیلام و بۆكان

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ شارومه‌ندی خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه‌، ئیلام و بۆكان به‌ ناوه‌كانی “سامان میرزایی”، “مه‌ریه‌م ڕۆسته‌می” و “ئه‌رده‌ڵان مینه‌” له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژنێكی گه‌نجی خه‌ڵكی ئیلام به‌ ناوی “مه‌ریه‌م ڕۆسته‌می”، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٥ی گه‌لاوێژ، به‌ هۆكارێكی نادیار له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه‌. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌، كرێكارێكی خه‌ڵكی گوندی سه‌رهۆیه‌ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی كه‌ڵاته‌رزانی سنه‌، به‌ ناوی “سامان میرزایی”، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه و به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، شارومه‌ندێیكی خه‌ڵكی بۆكان به‌ ناوی “ئه‌رده‌ڵان مینه‌”، به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌ ڕفێندراوه‌ و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.