ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ، هێزه‌كانی حكوومه‌ت له شاره‌كانی خاش و ئێرانشار هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی سێ شارومه‌ندی به‌لووچ و سێ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه‌كانی حكوومه‌ت به جل و به‌رگی شه‌خسیه‌وه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی شارومه‌ندێك له ئێرانشار و پاش گوله‌بارانكردنی خانووه‌كه، دوو كه‌سیان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ناسناوی ئه‌و دوو كه‌سه له‌به‌رده‌ستدا نییه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، گورانیبێژێكی به‌لووچ به ناوی “ئاسف سووری” له شه‌قامی سه‌عدی شاری خاش له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ڕفێندراوه و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.