کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ هاووڵاتی له‌ پیرانشار و مهاباد

ڕۆژانی چوارشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ ١٢ و ١٧ی گوڵانی ١٤٠٣، سێ هاووڵاتی به‌ ناوه‌كانی “سومه‌یه‌ قادری” خه‌ڵكی گوندی گه‌زگه‌سه‌ك و “حسێن بایه‌زیدی” خه‌ڵكی پیرانشار، هه‌روه‌ها “مۆبین شێخه‌پور” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ و خه‌ڵكی مهاباد له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی پیرانشار “سۆمه‌یه‌ قادری” و “حسێن بایه‌زیدی”یان به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆوه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌ كه‌ “سومه‌یه‌ قادری” خۆشكی “موحسن قادری” به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی پیرانشاره‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، “مۆبین شێخه‌پور” مێرمنداڵی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵی خه‌ڵكی گوندی “قوم قوڵا”ی مهاباد پاش بانگكران بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ به‌ لێدان ده‌ستبه‌سه‌ر و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی ته‌حریمی نوێ به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌سایه‌تی و ڕێكخراوی ڕژیم

-

ڕێپێوانی چه‌پگه‌رایانی ئۆرۆگۆئه‌ بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی قوربانیانی دیكتاتۆری

-

بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو چالاكی مه‌ده‌نی له‌ كه‌ره‌ج و ئه‌هواز

-

گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ خۆڕه‌م ئاوا

-

بێبه‌شكردنی به‌ندكراوانی به‌ندی ١٥ی زیندانی فزلحه‌سار كه‌ره‌ج له‌ مافه‌كانیان

-

وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌ فستیواڵی فیلمی كه‌ن له‌ فه‌رانسه

-