به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی ڕێبه‌ندان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی مه‌ریوان به ناوی “عه‌لی باقهم” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ و دوو برای هاوژینه‌كه‌ی به پاشناوی بازه‌رگان له گوندی “شێخ عه‌تار”، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم له شاری مه‌ریوان به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی “عه‌لی باقهم” و ناوبراویان ڕفاندووه. هاوكات هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دوو برای هاوژینی كاك عه‌لی یان به فامیلی بازهڕگان له گوندی “شێخ عه‌تار” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه. شایانی باسه كه هێزه‌كانی حكوومه‌ت له‌كاتی به‌ندكرانی ئه‌و دوو هاووڵاتیه، وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه، ده‌ستیان به‌سه‌ر مۆبایل و هه‌ندێك له كه‌لووپه‌له‌كانیان گرتووه.