کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ هاووڵاتی له‌ پیرانشار

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ هاووڵاتی له‌ پیرانشار 1

به‌یانی دووشه‌ممه‌ ٢ی ڕێبه‌ندان، سێ شارومه‌ندی خه‌ڵكی گوندی “گرده‌بن”ی پیرانشار به‌ ناوه‌كانی “شوانه خزرنژاد”، “ئه‌حمه‌د خزرنژا” و “سه‌لاح خزرنژاد” له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر ماڵی ئه‌و سێ شارومه‌نده‌ كورده‌ و ده‌ستبه‌سه‌ریان كردوون. تاكاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانیان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.