له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی سه‌وڵاوا به ناوه‌كانی “بارزان عه‌زیمی” و “فوئاد حسێنی” و هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی قوروه به ناوی “ڕه‌سووڵ فه‌داییفه‌ر” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “بارزان عه‌زیمی” و “فوئاد حسێنی” به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان تا به ئه‌مرۆ بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئەندازیار “ڕەسووڵ فەداییفەر”، خەڵکی گوندی “گەڵاڵی”ی سەر بە شاری قوروە و دانیشتووی ئەو شارە، لەلایەن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه دەستبەسەر کراوە. پێشتر واتە ڕۆژی شەممە، ٢٥ی خەرمانان، هێزە ئەمنییەتییەکان لە شەقامێکی شاری قوروە هەڵیانکوتابۆوه سەر “فریشتە فەداییفەر”، خوشکی ڕەسووڵ و دەستبەسەریان کردبوو.