کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ هاووڵاتی دیكه‌ له‌ دیوانده‌ره‌ و گێڵان غه‌رب

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ هاووڵاتی دیكه‌ له‌ دیوانده‌ره‌ و گێڵانغه‌رب

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٩ی خه‌رمانان، سێ هاووڵاتی به‌ ناوه‌كانی “خه‌لیل ئه‌سغه‌ری”، “پوریا حسێنی” و “حسێن فه‌تاحی”، خه‌ڵكی شاره‌كانی دیوانده‌ره‌ و گێڵانغه‌رب له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی گێڵانغه‌رب به‌ بیانووی دانانی بابه‌تی ڕه‌خنه‌گرانه له‌لایه‌ن “حسێن فه‌تاحی” سه‌ڕباره‌ت به‌ بێكاری و تاڵانكردنی كانگای به‌ردی خه‌ڵۆزی ئه‌و شاره‌،‌ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌ی و ناوبراویان به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ “حسێن فه‌تاحی” وێڕای چالاكی له‌ بواری وه‌رزش و هونه‌ردا، یارمه‌تی زۆرێك له‌ خه‌ڵكی هه‌ژاری ئه‌و شاره‌ ئه‌دات، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌ كه‌وتووه‌ته‌ به‌ر ڕه‌ق و كینه‌ی به‌كرێگیراوانی حكوومه‌ت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، دوو شارومه‌ندی خه‌ڵكی گوندی ڕه‌شی ئاوای سه‌ر به‌ شارستانی دیوانده‌ره‌ به‌ ناوه‌كانی “خه‌لیل ئه‌سغه‌ری” و “پوریا حسێنی” له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.