به‌یانی یه‌كشه‌ممه ١٨ی به‌فرانباری ١٤٠٢، سێ هاووڵاتی دیكه‌ی خه‌ڵكی شاری شنۆ به ناوه‌كانی “مه‌نسوور نیكزاد”، “ئێدریس په‌رویزی” و “ئاسۆ محه‌ممه‌دی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی ئه‌و سێ هاووڵاتیه و وێڕای بێڕێزی به بنه‌ماڵه‌كانیان، هه‌ر سێكیان به توندووتیژییه‌وه ڕفاندووه. هه‌مان ڕۆژ گه‌نجێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی شنۆ به ناوی “جیبره‌ئیل ئه‌حمه‌دپور” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. شایانی باسه كه به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چوار شارومه‌نده تا ئێستا بێ ئاكام بووه و هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانیان ده‌ست نه‌كه‌وتووه.