به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، چالاكێكی كرێكاری خه‌ڵكی گوندی “ئاوێهه‌نگ“ی سه‌ر به شاری سنه و دانیشتووی شاری ده‌ماوه‌ند به ناوی “سه‌یفۆڵڵا جه‌لیلی” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ڕفێندراوه، له‌لایه‌كی دیكه‌و دوو برا به ناوه‌كانی “سه‌ید خالید و سه‌ید سامان شێخ ئه‌حمه‌دی” ته‌مه‌ن ٣٩ و ٢٨ ساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی تاران به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی “سه‌یفۆڵڵا جه‌لیلی” ته‌مه‌ن ٥٢ ساڵیان له شاری ده‌ماوه‌ندی سه‌ر به پارێزگای تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه. هه‌روه‌ها هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی شاری سنه ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دوو برایان به ناوه‌كانی “سه‌ید خالید و سه‌ید سامان شه‌یخ ئه‌حمه‌دی” ڕفاندووه و تا به ئه‌مڕۆ هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.