ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌كرێگیراوێكی ڕژیم له میترۆی تاران هێرشی كرده سه‌ر چه‌ند ژن و سێ كه‌س به‌هۆی به‌رگریكردن له خۆیان له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ژنێكی به‌كرێگراوی ڕژیم له ژێر ناوی حیجاببان له میترۆی تاران هێرشی كردۆته سه‌ر چه‌ند ژن و له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه دراوه‌ته به‌ر لێدان و سێ كه‌س له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕووداوه‌دا له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی كه‌ڵانته‌ری شاری ڕه‌ی گوازراونه‌ته‌وه.