شیرینی فرۆشییەک لە شاری کرماشان بە هۆکاری ئەوەی کە لە ڕەوتی مانگرتنەکانی کوردستان و ئێراندا بەشداری کردووە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە داخراوە و سێ کەس بە ناوەکانی “خالید قوبادی“، “شاهین قوبادی” و “مێهرداد چەنگیزی” دەستبەسەر کراون.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی، سەرلەئێوارەی ڕۆژی هەینی، ٢٩ی مانگی ڕەزبەر، دووکانی شیرینی فرۆشیی “تابان” لە جووتسایدی “وەحدهت“ی شاری کرماشانیان داخستووە و “خالید قوبادی“، خەڵکی شاری کامیاران و دانیشتووی کرماشان، کوڕی ناوبراو بە ناوی “شاهین قوبادی” و هەروەها “مێهرداد چەنگیزی” فرۆشیاری دووکانەکە، لەلایەن هێزە ئهمنییهكانهوه دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.