کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ شارومه‌ندی دیكه‌ له‌ شاهیندژ

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ شارومه‌ندی دیكه‌ له‌ شاهیندژ 1

سێ شارومه‌ندی خه‌ڵكی گوندی “قوزڵوو”ی سه‌ر به‌ شارستانی شاهیندژ له‌لایه‌ن ناونده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران و به‌م جوره‌ ڕێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ئه‌و شاره‌ گه‌یشته ٧ كه‌س.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٠ی گوڵان، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاهیندژ به‌ ناوه‌كانی “سالار به‌یگی”، “عه‌لی شیری” و “ناسر مورادی” به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون. پێشتر و له‌ ڕۆژانی ڕابردووش دا چوار شارومه‌ندی دیكه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ به‌ هۆكارێكی نادیار له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.