ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم له شارستانی ڕاسه‌ك سێ هاووڵاتی به‌لووچیان به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه.
پاش هێرشه‌كه‌ی گرووپی “جه‌یشولعه‌دل” بۆ سه‌ر بنكه‌ی هێزه ئینتزامیه‌كان له ڕاسه‌ك و كوژران و برینداربوونی ١٩ چه‌كداری ڕژیم، شاره‌كانی به‌لووچستان به ته‌واوی میلیتاریزه كراوه و شه‌پۆلێك له ده‌ستبه‌سه‌ركران و ڕفاندنی هاووڵاتیان به‌لووچ له شاره‌كانی ئه‌و پارێزگایه و به تایبه‌ت له شارستانی ڕاسه‌ك ده‌ستی پێكردووه. ناسناوی ئه‌و سێ كه‌سه بریتیه له: “عه‌میر به‌هرام زهی”، “محه‌ممه‌د به‌كرام به‌هه‌شت” و “عه‌بدول ڕه‌ئووف”.