له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ شارومه‌ندی به‌لووچ به ناوه‌كانی ئومید مه‌حموودزهی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ، شه‌كوور مه‌حموودزهی ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ و به‌ره‌كه‌ت بامری ته‌مه‌ن ٥٤ ساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه له پارێزگای كرمان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه‌كانی حكوومه‌ت له بازگه‌ی پشكنینی ڕاین له پارێزگای كرمان، به‌دوای ئۆتۆمبێلی ئه‌و سێ شارومه‌نده به‌لووچه دا كه‌وتوون و ماشێنه‌كه‌یان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله. پاش ڕاگرتنی ئۆتومبێل، هێزه‌كانی حكوومه‌ت به بێڕێزی و توندووتیژییه‌وه ئومید مه‌حموودزهی، شه‌كوور مه‌حموودزهی و به‌ره‌كه‌ت بامرییان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه.