ڕۆژی هه‌ینی ٨ی پووشپه‌ڕ، دوو شارومه‌ندی خه‌ڵكی ئه‌رده‌بیل و ڕۆژنامه‌وانێكی خه‌ڵكی بۆجنۆرد به ناوی “نه‌سرین حه‌سه‌نی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
ڕۆژی ڕابردوو و هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری له ئێران، دوو شارومه‌ندی خه‌ڵكی ئه‌رده‌بیل له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازرانه‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، “نه‌سرین حه‌سه‌نی” ڕۆژنامه‌وانی خه‌ڵكی بۆجنۆرد كه به تازه‌یی مه‌ره‌خسی ده‌رمانی وه‌رگرتبوو، بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئه‌و شاره ڕاگوێزرا.