ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی به‌فرانباری ١٤٠٢، ده‌وڵه‌تی ئارژانتین ڕایگه‌یاند كه سێ تۆمه‌تبار به هێرشی تیرۆریستیان له شاری بۆینس ئایرس ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
وه‌زاره‌تی ئه‌منیه‌تی ئارژانتین له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاند: تۆمه‌تباره‌كان له ڕێگه‌ی سێ فڕۆكه‌خانه‌ی جیاوازه‌وه هاتوونه‌ته نێۆ ئه‌و وڵاته و به‌نیازبوون عه‌مه‌لیاتی تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن. به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئتلاعاتیه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسڕائیله‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌و سێ كه‌سه چاوه‌ڕێی گه‌یشتنی به‌سته‌یێكی ٣٥ كیلۆگرمی له وڵاتی یه‌مه‌ن بوون و ئه‌و شوێنه‌ی به‌كرێیان گرتبوو، ته‌نیا دوو بلۆك له‌گه‌ڵ سفاره‌تی ئیسڕائیل دا دوور بووه. شایانی باسه كه له ئێستادا كێبه‌ڕكێی “پان ئه‌مریكه‌ن مه‌كابی” كه گه‌وره‌ترین ڕووداوی وه‌رزشی یه‌هوودییه‌كانی جیهانه، به به‌شداری ٣ هه‌زار كه‌س له ئارژانتین به‌ڕێوه ده‌چێت. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و سێ تۆمه‌تباره خه‌ڵكی لوبنان و سووریه بوون.