به‌یانی سێشه‌ممه ٢٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی گوندی “چه‌شمیده‌ر”ی سه‌ر به ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی سنه به ناوی “سه‌لاح ڕه‌حمانی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كاتژمێر پێنجی به‌یانی سێشه‌ممه هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی “سه‌لاح ڕه‌حمانی” له گوندی “چه‌شمیده‌ر” و ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نیه‌یان به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه. ناوبراو ساڵی ٩٣ی هه‌تاویش له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی پێنج مانگ له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا. “سه‌لاح ڕه‌حمانی” دواتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی سنه‌وه به‌تۆمه‌تی ” تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی” و “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به دوو ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا. ناوبراو ساڵی ٩٥ی هه‌تاوی پاش ته‌واوبوونی ماوه‌ی به‌ندكرانی له زیندانی سنه ئازا كرا.